Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:52

جۆكۆڤیچ: له‌ده‌سه‌لاتم دا نیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڤاكسین رێگریم لێ بكرێت و رێگه‌ی چوونه‌ ناو ئه‌مه‌ریكام پێ نه‌درێت

کوردستان TV
100%

ئه‌ستێره‌ی جیهانی تێنسی سه‌ر زه‌وی، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هیچ شتێك له‌ده‌سه‌لاتم نیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پێكوته‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا رێگریم لێ بكرێت و رێگه‌ی چوونه‌ ناو ئه‌مه‌ریكام پێ نه‌درێت.
 هه‌روه‌ها جۆكۆڤیچ وتیشی لەم بارودۆخەدا ڕێگەم پێنادرێت بچمە ناو ئەمریکا، بۆیه‌ ئه‌م گوشاره‌ واده‌كات له‌ویمبلدۆنی كراوه‌ زیاتر هه‌وله‌كانم بخه‌مه‌ گه‌ر له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌، جۆكۆڤیچ به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی پێ نادرێت.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌م تێنسزانه‌ سربیه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ شتێک نییە کە بتوانم ئه‌نجامی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكام پێ بدرێت، چونكه‌ ئەوە کاری حکومەتی ئەمریکایە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا ڕێگە بە کەسانی نەکوتراو بدرێت بچنە ناو خاکەکەیەوە یان نا.   


        

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.