سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانی و نهێنیدا بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك له كۆماری لۆگانسكی میللی، ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كردن ده‌بێته‌وه.
ماریانا پیزۆگلایا ئه‌ندامی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئۆكراینا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) وێنه‌یه‌كی ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌كاتی چركاندنی ئه‌م وێنه‌یه‌دا سه‌رۆك ته‌قه‌ی لێ كراوه.
ماریانا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌قه‌كردنه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه هه‌رچه‌نده زیلینسكی زۆر به نهێنی و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌منی و پاراستنه‌وه چووته ناوچه‌ی لیسیچانسك له نزیك كۆماری لۆگانسكی میللی.
سه‌رۆكی ئۆكراینا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئه‌نجامداوه تا دۆخی ناوچه‌كه به‌چاوی خۆی ببینێ و قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌ربازانی ئۆكراینی بكات.
ماریانا پیزۆگلایا هه‌ر له پۆسته‌كه‌ی فه‌یسبووكدا ڕه‌تی كرده‌وه به دروستی ناوی ئه‌و شوێنه ئاشكرا بكات كه زیلینسكی ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كردن بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.