Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:07

بێلیندا بێنشیچی سویسری و ئه‌نیس جابری تونسی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌رلین

کوردستان TV
100%


 
هه‌ردوو كچه‌ یاریزان، بێلیندا بێنشیچی سویسری و ئه‌نیس جابری تونسی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌رلینی ئه‌ڵمانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان.
 له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌دا، بێنشیچی پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێرو ده‌ خوله‌ك درێژه‌ی كێشا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش حه‌وت، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو.
 له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایشدا، ئه‌نیس جابری تونسی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر كۆری گاوفی كچه‌ تێنسزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م یاریه‌ش یه‌ك كاتژمێرو نۆزده‌ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش دوو بوو، براوه‌ی نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی پێنجسه‌د خاڵ له‌ ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.