Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:17

له‌لالیگادا ڤیاریاڵ و سڤییا یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌وڵاتی ئیسپانیا و له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری سی و پێنجی لالیگا، هه‌ردوو یانه‌ی ڤیاریاڵ  و سڤییا رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، دوای یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تیپ، دواجار یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
 به‌درێژایی هه‌شتاو پێنج خوله‌كی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، دواجار له‌خوله‌كی  هه‌شتاو شه‌ش جیۆڤانی لۆسیلسۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ڤیاریاڵ تۆماركرد، خۆشی میواندار ته‌نیا چوار خوله‌كی خایاندو له‌خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه‌، جیۆلیس كۆندی گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌.
 به‌م جۆره‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌به‌ده‌ستهێنانی ته‌نیا خالێك چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی سڤییا بووه‌ شه‌ست و پێنج خال و پاریزگاری له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ڤیارالی په‌نجاو سێ خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی هه‌شته‌م دێت و سێ گه‌ری داهاتوو گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌شكستی تیپه‌كانی پێش خۆی ببینێت و هه‌لی به‌شداربوون له‌یه‌كێك له‌ركابه‌ریه‌كانی ئه‌وروپا ببینێت.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.