Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:23

له‌ لالیگادا ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید میوانداری ئیسپانیۆل ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سیی و چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنج و پازده‌ خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌كات.
 ئه‌م یاریه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ یانه‌ی شاهانه‌ كه‌ به‌ یه‌كسان بوون و به‌ده‌ستهێنانی ته‌نها خاڵێك و بۆ سیی و پێنجه‌مین جار له‌ مێژووی خۆی ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا یانه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوهه‌شت خاڵ له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به‌ جیاوازیه‌كی زۆر له‌پێش سیڤیله‌و بارسێلۆنای نزیكترین ڕكابه‌ره‌كانی دایه‌، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م ئێواره‌یه‌، یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكردو كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكان له‌ یاری سێشه‌ممه‌ی ڕابردووی میرێنگی له‌به‌رامبه‌ر مانچسته‌رسیتی له‌ گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ دابڕابوو.
 له‌ یاری ئه‌مڕۆ ئێواره‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان دێڤید ئالاباو لوكا یۆڤیچ و ئیدین هازارد به‌هۆی پێكان و ناچۆ هێرناندیزو ئێدێر میلیتاو به‌هۆی ڕاگرتن له‌ ڕیزی ڕیال مه‌درید داده‌بڕێن.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.