ڕۆژنامه‌ی فوت مێركاتۆی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه ماركۆ ئه‌سینسۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ خۆرخی میندێز گه‌وره بریكاری یاریزانانی تۆپی پێ واژووكردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌سینسیۆ له‌پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی داهاتووی یاریزانه‌كه‌یه كه له‌گه‌ل مێرنگی به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود روو له یانه‌یه‌كی دیكه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی دووهه‌زار و بیست وسێ ته‌واو ده‌بێت.
هاوكات یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه بری ده ملیۆن یۆرۆ به ئه‌سینسیۆ بدات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن، جیا له یانه‌ی ریال مه‌درید بریكاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی به یانه‌كانی ئه‌ی سیی میلان ویوڤێنتوس و نیوكاسل یونایتد بكات تا ئۆ‌فه‌ری پێشكه‌ش بكه‌ن.
مارکۆ ئەسینیسیۆی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ یاریزانی باڵی ڕاستی یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاره‌زووی زۆری هه‌یه له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی یاریزانه‌كه په‌یوه‌سته به بری ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی یانه‌ی شاهانه پێشكه‌شی ده‌كات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی، ئه‌سینسیۆ له‌م وه‌رزه‌دا له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له سیی و هه‌شت یاری به‌شداربووه‌و یازده گۆڵی تۆماركردوه‌و گۆلێكیشی بۆ هاوكارانی دروستكردووه.
ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ به ئه‌سینسیۆ بدات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.