ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرو سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، لەماڵەكەی خۆی سەردانی هونەرمەندی دیاری بواری موزیك و گۆرانی كوردی (لالۆ ڕەنجدەر)ی كرد.
پارێزگاری هەولێڕ لەسەردانەكەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوەی و گەڕانەوەی بۆ نێو ناوەندی هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی بە تەندروستیەكی باش بۆ خواست. پاشان لە چۆنیەتی ڕیڕەوی چارەسەرییە پزیشكیەكانی كۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی.
جێگەی باسە، ماوەیەكە هونەرمەندی دیاری بواری گۆرانی و موزیكی كوردی (لالۆ ڕەنجدەر) باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.