له میانی گه‌ری بیست وحهوتهمینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا بانه‌ی لیۆن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لۆریانی میوانداری تۆمار كرد.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی پینج رۆمان ڤاڤهری فه‌ره‌نسی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له یاریه‌كه كرده‌وه‌و لیۆنی پێشخست ، له خوله‌كی بیست‌و شه‌ش فهرهنسیهكی دیكه كه‌ئه‌ویش مو‌سا دیمبلی بوو گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له خوله‌كی په‌نجاو هه‌وت یاریزانی نه‌یجیری یانه‌ی لۆریان تێریم مۆفی گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیاوازی یاریه‌كه‌شی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه ، دوو خولهك دواتر كارل تۆگۆ ئیكانبی كامیرۆنی گۆلی سێیه‌می بۆ لیۆن تۆمار كرد .
له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت رۆمان ڤاڤهر گه‌رایه‌وه گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد‌و یانه‌ی لیۆن یازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی بۆ چل و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی لۆریانیش تووشی سێزده‌مین دۆراندن هات و به بیست‌و چوار خال له پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.