Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:52

تورکیا له‌پێناو ئیسڕائیل پشت له‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌کات ؟

پێشبینی ده‌كرێت مانگی داهاتوو سه‌رۆكی ئیسڕائیل سه‌ردانی توركیا بكات
کوردستان TV
100%

له‌ ساڵی 2018 دا دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و توركیا تێكچوون، دوو وڵاته‌كه‌ باڵیۆزه‌كانی یه‌كترییان ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی گرتۆته‌به‌ر بۆ باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، به‌ ئیسڕائیلیشه‌وه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ،سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: پێده‌چێت ئیسحاق هێرزۆگ ،سه‌رۆكی ئیسڕائیل له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی سێدا سه‌ردانی توركیا بكات و تاوتوێی هاریكارییه‌كانی نێوانیان بكه‌ن له‌ بواری وزه‌دا. تاوه‌كو ئێستا هێرزۆگ سه‌ردانه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌.

توركیا كه‌ پشتیوانی له‌ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات بۆ ململانێكانی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، سه‌ركۆنه‌ی بوونی ئیسڕائیلی كردووه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌تی ئیسڕائیلی كردووه‌ به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، هاوكات ئیسڕائیل داوای له‌ توركیا كردووه‌ چیتر پشتیوانی له‌ گروپی چه‌كداری حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نه‌كات كه‌ غه‌زه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

هه‌ندێك له‌ وڵاتانی كه‌نداو له‌ ساڵی 2020 دا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ئاساییكرده‌وه‌ و فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیشیان دڵنیا كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌ردای پرسی بوون به‌ ده‌وڵه‌تیان نابن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ڕه‌خنه‌ی توندییان له‌ ڕێكه‌وتنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان گرت و به‌ ناپاكی له‌ پرسی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ناودێرییان كردن.

له‌و باریه‌وه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی گوت : گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان، هه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان، له‌سه‌ر حسابی پرسی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان نابێت، وه‌كو هه‌ندێك له‌ وڵاتانی دیكه‌." ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك له‌ وڵاتانی كه‌نداو كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ئاساییكردۆته‌وه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی ئۆغلۆ له‌كاتێكدایه‌ پێشبینی ده‌كرێت مانگی داهاتوو سه‌رۆكی ئیسڕائیل ئیسحاق هێرزۆگ سه‌ردانی توركیا بكات.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

 

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.