هونه‌رمه‌ندی كوردستان" گارا سازكار " ئێستا له وڵاتی دانیمارك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات حه‌یامێكه له بواری هونه‌ری گۆرانی كار ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به ژیانی هونه‌ری و پرۆژه‌كانی داهاتووی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردۆته‌وه.
پ /كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌رى خۆت؟
هه رله‌منداڵییه‌وه حه‌زم له گۆرانی گوتن بووه بۆیه زۆرجار ده‌چوومه دیوه خانی ده‌نگ بێ‌ژان هه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ش وای كرلێكردم له‌ساڵی 1980 تا 1985 نزیكه‌ی تێكستی 3هه‌زار گۆران كوردی (كۆن و نوێ) ئه‌رشیف بكه‌م ، وه ئێستاش له‌كاری موزیك به‌رده‌وامم وه‌كو خوێندن و نوسسین و گوێگرتن.
پ /گه‌ربكرێت ئاماژه له‌سه‌ر كلیپه نوێكه‌ت بده‌یت له لایه‌نی و ئاواز و تێكیت و وێنگرتن و ده‌رهێنان ؟
گۆرانییه‌كیه به‌ناوی(به‌نگی به‌نگی) گۆرانییه‌كی كرمانجیه زۆربه‌ی لای خه‌ڵك ناسراوه من دووباره‌م كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ ستافی ئه‌م گۆرنیه‌ش بریتین له: موزیك گارا سازكار
تۆماركردن (براند نیو ریكۆردس – ره‌وان ریكۆ & كولز هۆڵم)
وێنگرتن و ده‌رهێنانی (میدیا بۆینت- ده‌ناماریك)
شوێنی وێنه گرتن كلیپه‌كه له وڵاتی دانیمارك گیراوه.
پ /ئایا گۆرانیه‌كی دیار‌و ناسراوت له باشووری كوردستان هه‌یه، په‌یوه‌ندی تۆ له گۆرانی بێژانی كوردستان له چ ئاستێكدایه؟
له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كورستان گۆرانییه‌كانی من تا راده‌یه‌ك زۆر دیار و به‌ناوبانگن ، زۆرێك له هونه‌رمه‌ندی كوردستان ده‌ناسم به‌ڵام به‌هۆی دووری نێوانمان كه‌م یه‌كتر ده‌بینین ته‌نها له ئاهه‌گه‌كان و بۆنه‌كان یه‌كتر ده‌بیینین.
پ /تۆ ئاستی موزیكی كوردی چۆن ده‌بینی له‌رووی ئاواز‌و گوتن؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاری باش ده‌كرێت به‌ڵام پێویسته زیاتر گرنگی به فۆلكلۆر و تكێست و بدرێت وه به‌داخه‌وه تۆماره‌گاكان وه‌كو پێوست نیه.
پ/ تێكستی گۆرانیه‌كانت له‌لایه‌ن كێ ئاماده ده‌كرێت؟
زیاتر تێكستی گۆرانییه‌كانم خۆم ده‌ینوسم هه‌ره‌وه‌ها زۆرێك له گۆرانییه‌كانم له تێكستی شاعیرانی كورد به‌رێزان(جگه‌ر خوێن و تیرێژ و هێمن مهابادی) كردۆمه‌ته گۆرانی له هه‌مان كاتدا گۆرانیه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (ئه‌یوب عه‌لی) گووتووه له تێكستی شاعیر (ئه‌دیب چه‌لكی)یه وه گۆرانییه‌كه‌م له شعری (ئه‌حمه‌د باڵایی) و گۆرانییه‌كی تریشم له شعری(هشیار رێكانی) یه.
پ / ئایا نیازت نییه گۆرانی به‌شێوه‌زاری سۆرانی بڵیت؟
نیاز وایه به‌م زووانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تر گۆرانییه‌كی سۆرانی بڵێم .
پ /به‌شداركردنت له سه‌مفۆنیای "شنگال" له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند دڵشاد چۆن بوو؟
له‌رێگه‌ی به‌رێزان مامۆستا (ئه‌دیب چه‌لكی و دڵشاد سه‌عید) ئه‌و كاره ئه‌نجامدرا.
پ/ به‌رێزتان ئاماژه‌تان به‌وه‌دا كه سێ كۆنسێرتان له به‌رنامه‌دایه ده‌كرێت بزانیین چۆنه و له كوێ ئه‌نجام ده‌دیت .
هه‌رسێ كۆنسێرته‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیپی (لیدن) ئه‌نجام ده‌ده‌م له 10ی ئه‌م مانگه‌ی كۆنسێرتمان له شاری ئار هۆس له وڵاتی دانیمارك ئه‌نجامدا دوو كۆنسێرته‌كه‌ی تر تیپه‌كه‌مان دیاری ده‌كات.
پ ئایا به‌رێزتان نیازتان نییه بگه‌رێنه‌وه كوردستان؟
گه‌رانه‌وه بۆ كوردستان هیوای دڵی منه به‌ڵام نازانم كه‌ی ده‌گه‌رێمه‌وه.
پ /دوا وته‌ت چییه؟
سوپاس بۆ ئه‌و دیداره.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.