له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی ڕكابه‌ريیه‌كانی قۆناغی شازده‌ی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ ڕاكێشرا.
به‌ر له ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه، جیۆرجیۆ مارچێتی ئۆكراینی و جێگری ئه‌مینداری گشتی یوفا ڕایگه‌یاند كه ئێستا به‌هۆی هێرشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، كیشوه‌ری ئه‌وروپا به بارودۆخێكی سه‌خت تێده‌په‌ڕێت.
گوتیشی، په‌یامی تۆپی پێ له‌م بارودۆخه‌دا ته‌نها ئاشتیه، له تیروپشكه‌كه‌دا ئه‌و یانانه‌ی له قۆناغی پاشكۆ سه‌ركه‌وتبوون، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و یانانه كرانه‌وه كه پله‌ی یه‌كه‌میان له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه به‌ده‌ستهێنابوو، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی، یانه‌ی گلاسكۆ ڕێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕێدستاری سڕبی ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو یانه‌ی سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالی و مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی یاری ده‌كات، یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی خاوه‌نی شه‌ش نازناوی خوله‌كه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی ڕووسی.
یاریه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ له نۆ و ده‌ی ئمانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی گه‌ڕی هاتنیش له حه‌ڤده‌ی هه‌مان مانگ سازده‌كرێت.
تیروپشكی ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی شازده‌ی یۆرۆ پالیگ ڕاكێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.