له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێك و بارهه‌ڵگرێك له قه‌زای ئیمرانڵی له پارێزگای سیواس دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 19ی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان پاسێك كه له‌لایه‌ن قادر چام'ه‌وه شۆفێری ده‌كرا و له ئورفاوه به‌ره‌و ترابزۆن به‌ڕێكه‌وتبوو له نزیك گودنی كهمرهلی له قه‌زای ئیمرانڵی له سه‌ر رێگای سیواس- ئه‌رزنجان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا كه ناو شۆفێره‌كه‌ی نه‌زاندراوه به‌ریه‌ككه‌وتن.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پاسه‌كه و سه‌رنشینێكی پاسه‌كه به ناوی حه‌سه‌ن حوسێن تاشكران گیانیان له‌ده‌ست دا و 19 سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه بریندار بوون.
سێ له‌و كه‌سانه‌ی به سه‌ختی بریندار بوون له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئیمرانڵییهوه ره‌وانه‌ی سیواس كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.