له شاری هه‌ولێر ،سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان دوو پڕۆژه‌ی هونه‌ری گرنگ له‌گه‌له‌ری سه‌نته‌ر ئه‌نجام دا.
زیاد كه‌ریم ،به‌رپرسی سنته‌ری رۆشنبیری زانكۆی جیهان له لێداوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان دوو پڕۆژه‌ی هونه‌ری گرنگ له‌گه‌له‌ری سه‌نته‌ر ،به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی سه‌نته‌رو كونسڵی گشتی ئه‌ڵمانیاوبه‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای گۆته له‌عێراق و به‌رپرسی ڕۆشنبیری سه‌نته‌ر، له‌ئه‌نجامدا".
هه‌روه‌ها گووتی" دوو پڕۆژه‌ی هونه‌رییه‌كه بریتی بوو له، یه‌كه‌میان واژۆكردنی كه‌ته‌لۆكی كاره‌هونه‌ریه‌كانی خانمه هونه‌رمه‌ند (ساكار سلێمان) و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی هونه‌رمه‌ندبوو ،دووه‌میان پڕۆژه‌ی هونه‌ری بێناونیشانه‌كانی هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌دنه‌به‌ز) بوو،كه‌گوزارشتی له گۆڕی ئه‌وئافره‌تانه ده‌كرد كه‌له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌ره‌ف كوژراون ،گۆڕبزركراون، له‌گه‌ڵ نمایشی ڤیدیۆ ئارتێك له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت".
له كۆتاییدا گووتی" پڕۆژه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان و په‌یمانگه‌ی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی له عێراق ئه‌نجام دران، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه پارچه‌یه‌ك میوزیك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند یه‌زن به‌ئامێری عود پێشكه‌ش كرا، كونسلی گشتی ئه‌ڵمانیاو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای گۆته، ده‌ستخۆشیان له‌هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كرد‌و سه‌رسامی خۆیان به‌و پڕۆژه بوێریه‌ی ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز ده‌ربڕی".
شایانی باسه ،ئه‌ودووپڕۆژه‌یه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی هێنایه گه‌له‌ری سه‌نته‌ر ،كه‌به‌گه‌وره‌ترین و ئه‌كادیمیترین سه‌نته‌ر له‌عێراق داده‌نرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.