Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:44

له‌پارێزگای ئیزمیری تورکیا 59 کۆچبەر ده‌ستبه‌سه‌رکران

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزاکانی دیکیلی و سەفەریهیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا ، 59 کۆچبەر ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەسەر زانیارییەک لەبارەی بوونی گرووپێک کۆچبەر لە کەناردەریای قەزای سەفەریهیسار، تیمەکانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا رەوانەی ناوچەکە کران.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی كردووه‌  كه‌ تیمەکان لە قەزای سەفەریهیسار، 27 کۆچبەریان رزگارکرد كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ دا هاتووه‌ كه‌  لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای دیکیلی، 32 کۆچبەری دیکە رزگار کران کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و لەلایەن هەمان هێزەوە گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان 59 کەس بوو، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ لە پارێزگای ئیزمیركران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.