Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:41

شوێنه‌وارێک له‌کوردستانی تورکیا دۆزرایه‌وه‌ ته‌مه‌نی11 هه‌زار ساڵه‌

کوردستان TV
100%

له‌كوردستانی توركیا، زانایان شوێنه‌وارێكیان دۆزییه‌وه‌،مێژووه‌كه‌ی بۆ 11 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

شوێنه‌واره‌كه‌،له‌ نێو رێره‌وه‌ی چه‌ند ته‌لارێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ستوونێك له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری چه‌ند سه‌ره‌ مرۆڤێكی  تێدابوو.

ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌م شوێنه‌واره‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ كوردستانی توركیا، به‌دیاركراوی ده‌كه‌وێته‌ شاری "ئورفا" مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش په‌یدابوونی زمانی نووسین ، له‌م شوێنه‌دا گروپێك له‌ زانایانی شوێنه‌وار، چه‌ندین په‌یكه‌ری سه‌ری مرۆڤ و رێوی و مار، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ستوون دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر دیزانین كراون.

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ره‌بی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.