Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:49

خه‌ڵاتێک له‌ پێناوی شانۆ و شانۆنامه‌ی کوردیدا

کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌پر له‌ پێناوی بره‌ودان به‌ نووسینی ده‌قی شانۆیی و هاندانی شانۆنامه‌نووساندا خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات.

دانا ڕه‌ئووف، نووسه‌ر و شانۆكاری ناسراوی كورد سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌كات و ناوه‌ندی كه‌پر خه‌ڵاته‌كه‌ی ناو ناوه‌ "خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی كوردی".

مه‌رج و زانیاری بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری بكه‌ن:

- خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی كوردی بۆ ئه‌و نووسه‌ر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی كوردی شانۆنامه‌ ده‌نووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شدار بێت.

- شانۆنامه‌نووس ده‌توانێت ڕۆژی 15/10 هه‌تا 15/2ی هه‌موو ساڵێك ده‌قه‌ شانۆیییه‌كه‌ی خۆی بنێرێت بۆ: [email protected]

- نووسه‌ر پێویسته ده‌قه‌كه‌ی خۆی به‌ فایلی وۆرد و به‌ فۆنتی یونیكورد بنووسێت و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌یدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بكات.

- ده‌قی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو كرابێته‌وه‌ یان نه‌مانیش كرابێت.

- خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی كوردی گرنگییه‌كی زۆر به‌ زمانی كوردی ده‌دات. ده‌ق ده‌بێت به‌ زمانێكی پاراو نووسرابێت و خاڵبه‌ندی و ڕێنووسی دروستی كوردی ڕه‌چاو كرابێت.

- به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌پر ده‌قه‌كان ده‌خوێننه‌وه‌ و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ ده‌كه‌ن. به‌ ده‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌پر، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌كان، پرس و ڕاوێژ به‌ نووسه‌ران و پسپۆڕانی دیكه‌یش ده‌كرێت.

- شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی 500 دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش وه‌كو پشتگرییه‌كی دارایییه‌ بۆ نووسه‌ر و ماندووبوونه‌كه‌ی.

- ناوه‌ندی كه‌پر له‌ ڕۆژی 27ی سێی هه‌موو ساڵێكدا كه‌ ڕۆژی شانۆی جیهانییه‌، له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ناوی ده‌قی براوه‌ ئاشكرا ده‌كات.

- بێجگه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌قی هه‌ڵبژێردراو ده‌درێت، ناوه‌ندی كه‌پر هه‌وڵ ده‌دات ده‌قه‌كه‌یش وه‌ك كتێب چاپ و بڵاو بكاته‌وه‌.

له‌ 15ی مانگی 10ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا 15ی مانگی 2ی ساڵی داهاتوو ده‌توانن شانۆنامه‌كانتان بنێرن [email protected] Visa mindre

ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.