به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: كه‌سێك به‌چه‌قۆ براكه‌ی خۆی كوشت .
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لەگەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار گەنجێک برایەکی خۆی بەناوی (سەنگەر وەهاب عه‌بدولعه‌زیز) لەدایکبووی 1985 بەچەقۆ دەکوژێت.
راشیگه‌یاندووه: بەوتەی کەسوکاری ئەو دووبرایە لەماڵی خۆیان بوە بەشەڕیان و لەئەنجامدا یەکێکیان بەچەقۆ ئەوی تریان دەکوژیت و هەڵدێت.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوای ڕووداوه‌كه تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی داوەری قەزای کەلار کراوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.