Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:14

کازمی: بەڵێنی خۆمان بردەسەر و هەڵبژاردنێکی بێگەردمان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) سه‌باره‌ت به‌ ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گشتی عێراق بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی " سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی " زۆر سوپاس بۆ: گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و مەرجەعییەتی ئاینی.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و كه‌مێك پێش ئێستا و له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی هات.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.