له كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆوه یه‌كشه‌ممه 10 ى 10 ى 2021 ، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
كه‌مێك پێش ئێستاش، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شارۆچكه‌ی پیرمام ده‌نگیدا.
له‌دوای ده‌نگدانی ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داواكارم هه‌موو هاووڵاتییان به‌شداری له ده‌نگداندا بكه‌ن .
راشیگه‌یاند: بەشداربووین لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كاندیدەی كە بڕوامان پێیەتی بتوانی نوێنەرایەتیمان بكات.
گوتیشی: هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە لە هەلومەرج و كەشێكی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تیپەڕێ و هەموو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە بتوانن دەنگ بدەن، تا كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی تیپەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.