Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:33

مسته‌فا کازمی ده‌نگی دا

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كردو له‌یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌به‌غدا-ی پایته‌خت ده‌نگی دا.

دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: هێشتا كات ماوه‌، وه‌رن ده‌نگ بده‌ن و ئه‌و واقیعه‌ له‌ پێناو عێراق و داهاتووی خۆتان بگۆڕن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ گونجاون.

كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ 10-10-2021 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستیپێكرد و به‌گوێره‌ی بڕیاری كۆمسیۆن  پرۆسه‌كه‌ تاوه‌كوو كاتژمێر 6:00ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام بێت.

به‌پێی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ 23 ملیۆن و 986 هه‌زار و 741 هاووڵاتی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و 3243 كاندید ڕكابه‌ری له‌سه‌ر 329 كورسی ده‌كه‌ن له‌ 83 بازنه‌ی جیاوازدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.