Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:49

ئاسایشی بازگه‌کان: سبه‌ی بازگه‌کان کراوه‌ ده‌بن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگدانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان سه‌ر به‌ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌م له‌ ڕۆژی ده‌نگدانی گشتیدا بازگه‌كان كراوه‌ ده‌بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگدانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه‌.

‌ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری دەنگدەرانی خۆشەویست دەکەینەوە، ئەوانەی دەنگدانەکانیان کەوتۆتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژی ده‌نگدان بازگەکان بە ڕوویاندا کراوە دەبێت بە مەرجێک کارتی ده‌نگدانیان لابێت.

لای خۆشییه‌وه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌م له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی په‌رله‌مانی عێراق، هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق قه‌ده‌غه‌كراو نابێت.

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوێنێ هه‌ینی له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت زوڵمێك له‌ ئاواره‌كان كرا به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی به‌شێك له‌ ئاواره‌كان، بێگومان ئه‌وان سبه‌ی یه‌كشه‌م ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێن و پارێزگاكانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان داخراو نابن و ده‌توانن بچنه‌ بنكه‌كانیان له‌ شوێنه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن و مافیان نه‌فه‌وتێ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.