حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ڕۆژی دووشه‌می داهاتووی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده پشووی فه‌رمی.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه: بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا؛ رۆژی دووشەم رێککەوتی 11ـی ئۆکتۆبەر لە پاڵ رۆژی یەکشەم 12ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.