Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:51

بە زیاتر لە نیو ملیار دینار 22 پرۆژە لە شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان 22 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 537 ملیۆن دیناری داوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان.
ئەو شارۆچكانەی لەو گوژمەیە سوودمەند دەبن، سەرجەمیان كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ئەوانیش: قوشتەپەی نوێ، كانی قڕژاڵە، بنەسڵاوە، شەمامك، خەلیفان، سفەیە، ئاشتی، تەقتەق، بەحركە، بالیسان، نۆژەنكردنەوەی بینای شارەوانیی ڕزگاری، دارەتوو، خەبات، كەسنەزان، ناحیەی هیران، مەلائۆمەر، شەقڵاوە، باسرمە، سكتان.
وەك لە فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: خەرجكردنی گوژمەی (537,664,250) پێنجسەد و سی و حەفت ملیۆن و شەشسەد و شەست و چوار هەزار و دووسەد و پەنجا دینار لەسەر ڕێژەى %15ى داهاتى شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی 22 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر خەرج كرا.
پرۆژەكان لە سێكتەرەكانی: دروستكردنی شەقام، كۆنكرێتكردن، شۆستە و كربستۆن، گەیاندنی خزمەتگوزاری، تێكەڵەڕێژكردن، چاككردنی شەقام، دروستكردنی دیواری ڕاگر، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی، نۆژەنكردنەوەی بینا و ڕێكخستنەوەی شەقام و چەندین سێكتەری دیكەی خزمەتگوزاری.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.