Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:40

کۆمسیۆن 22 کاندیدی دیکه‌ی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنى نوێنەران دوورخستەوە

کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بیست و دوو كاندیدی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دوورخستووەتەوە.
 کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: چوارده‌ کاندیدى دیکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنى نوێنەران دوورخستەوە، پێشتریش هەشت کاندیدى دیکەى دوورخستبووەوە. 
هه‌روه‌ها کۆمسیۆن ئاشكرایكردووه‌ بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسای هەڵبژاردن و پێشکەشنەکردنی کۆپی بڕواپێکراوی بڕوانامەی خوێندن لە دەرەوەی عێراق و بەڵگەنامەی دیکە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا چوارده‌ کاندید لەم هەڵبژاردنە دووربخاتەوە. 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جگە لەو چوارده‌ کاندیدە، پێشتر بەهۆی سەرپێچییەوە هەشت کاندیدى دیکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنى نوێنەران دوورخستووەتەوە.
 له‌ نێو كاندیده‌ دوورخراوه‌كانیش چه‌ند به‌ربژێرێكی پارێزگاكانی كه‌ركووك و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا له‌ خۆده‌گرێت.
 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.