کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵگرتنی چەک و هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و گەشتکردن له رۆژانی دهنگدانی تایبهت و گشتی قەدەغە دهکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەڵگرتنی چەک و چەقۆ و کەرەستەی بریندارکهر، هەروەها ئەو کەرەستانەی کە خێرا گڕدەگرن، ههڵگرتنیان قەدەغەن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.
هەروەها کۆمسیۆن هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عێراقیش قەدەغە دەکات، ڕێگە نادرێت بە کەس لە ڕۆژی هەڵبژاردندا لە پارێزگایەکەوە بچێتە پارێزگایەکی تر، هەروەها گەشتکردن لەعێراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەشەوە و ههروهها هەموو گەشتە نێوخۆییەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق قەدەغە کراون.
سهرهڕای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕۆژانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ڕانەگەیاندراوە، بەڵام بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل و توک توک وەک هۆکارێکی گواستنەوە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن ڕێگەی پێ نادرێت.
هەروەها کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئاماژە بەوە دەکات، هەڵگرتنی مۆبایل لەنێو بنکەکانی دەنگدان و وێنەگرتن و گرتەی ڤیدیۆیی لەنێو بنکەکانی دەنگدان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەن.
جێی باسە، ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەرانی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و ئەمڕۆ تایبەت بوو بە دەنگدەرانی تایبەت، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووشدا هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.