سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان رایگهیاند: ئومێد دەکەین، پەیامێکی دڵنیایی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی تشرینەوە ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان رایگەیاند کە ھەڵبژاردنەکانی تشرین بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بەڕێودەچێت.
جەلیل عەدنان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گرنگی زۆر بە ھەڵبژاردنەکانی تشرین دەدرێت و گوتی: "ئومێد دەکەین، پەیامێکی دڵنیایی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی تشرینەوە ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێت".
جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکانی تشرین، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بەڕێودەچێت و گوتی: ھەڵبژاردنەکانی تشرین، جیاوازە لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو.
ھەروەھا سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان گوتیشی: "ھەڵبژاردنەکانی تشرین بەپێی ئەوەی ئەو پلانەی دانراوە، بەڕێوەدەچێت و پرۆسەکەیش بە ھەموو پێوەرەکانەوە، سەرکەوتوو دەبێت.
بەیانی ئەمڕۆ ھەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرانسەری عێراق دەستی پێکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.