ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراقی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە چڕی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتژمێری یەکەمی دەستپێکی دەنگدانەوە، لەهەموو پارێزگاکانی عێراق زۆر بە چڕی و چالاکانە بەشداری دەنگدانیان کردووە و سەردانی بنکەکانی دەنگدانیان کردووە.
جێی باسە، ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021 دەندانی تایبەت لە عێراق بەڕێوەدەچێت، کە هێزە ئەمنییەکان و زیندانیان و ئاوارە دەگرێتەوە، لە تەواوی عێراق ڕێژەی دەنگدەرانی تایبەت، 1 ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بەشداری دەکەن، هەروەها 120 ههزار ئاواره و 676 زیندانیش كه مافی دهنگدانیان ههیه، له زیندانهكاندا دهنگ دهدهن، كه هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 كهس ئەو ڕێژەیە پێکدەهێنێت مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.