به‌هۆی به‌فربارین له شاری قه‌رس باكووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، ژماره‌یه‌ك له شۆفێران به زه‌حمه‌ت توانییان به ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ره‌وپێشه‌وه بڕۆن.
دوای دوو رۆژ له باران بارین به‌لێزمه به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ، ئه‌مڕۆ له شاری قه‌رس باران و به‌فر به تێكه‌ڵاوی و له بهرزایییهكانیش به‌فر باری.
له ئاكامی داخرانی رێگا به‌هۆی به‌فربارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین شۆفێران له‌سه‌ر رێگای قه‌رس-ئیدر به‌زه‌حمه‌ت توانییان به ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن.
ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانیش كه چاوه‌ڕوانی ئه‌و به‌فربارینه نه‌بوون له پاییزدا، ئۆتۆمبێله‌كانیان له كه‌ناره‌كانی رێگا راگرت و ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانیان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه بوو، هاتوچۆ به رێگاكه‌دا ئاسایی بووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەفربارین بەرزاییەکانی چیای ئاگری سپی پۆش كرد.
هاوكات شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی ده‌ڵێن: به‌هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی چه‌ند شارێكی توركیای گرتۆته‌وه، بایەكی وشك و سارد روو لە شاره‌كانی هەرێمی کوردستان دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.