ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له پارێزگای دیاله داعش هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای عێراق و فڕۆكه‌ی سوپاش به‌كارهاتووه بۆ تێكشكاندی هێرشه‌كه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به تیپی یه‌كی سوپای عێراق بووه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و سێی تر برینداربوون.
هه‌روه‌ها بڵاو كرایه‌وه: بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌ربازه‌كانی بنكه‌ی سوپاكه، فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه و ناچاریان كردوون ناوچه‌كه جێبێڵن.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش زیاتر به ڕێگه‌ی نیشانه‌شكێن و ته‌قه‌كردنی قه‌ناسه‌وه بووه و به‌هۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك و دیاله بۆ به‌غدا داخراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان جه‌ختیشیان كرده‌وه دوای بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كان، چه‌كداره داعشه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه و ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها دۆخه‌كه‌ش ئێستا پارێزراو و له‌ژێر كۆنتڕۆلی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.