Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:01

له‌ ئاکرێ بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی ئەیلوولی 2021 پارێزگاری دهۆک سەردانی قەزای ئاکرێی کرد، بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک.

دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری دانا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبن لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

عەلی تەتەر ئاماژە بەوەش دەکات، پڕۆژەکان پێکهاتوون لە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ کە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ تەواوی ناوچەکە بە گوژمەی پازده‌ ملیار و سه‌د و چوار ملیۆن و پێنج سه‌د و دوازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د و پەنجا و سێ دینار، هەروەها قیڕتاوکردن و چاککردنی ڕێگەی ئامادا-بێخمێ کە ئەویشیان بڕی سێ ملیارو هەشت سەد وشەست و هەشت ملیۆن و دووسەدوو چل و هەشت هەزار دیناری بۆ خەرج کراوە.

پارێزگاری دهۆک ئاشکرای کرد، تیشک دەخەنە سەر ئەو پڕۆژانەی کە پێویستن بۆ قەزاکە، گوتیشی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە دەڤەرەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.