سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: جێگری سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری چیکی كرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٩/٢٨ بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆک، بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی و پانزەهەمین ساڵەی كردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی چیک لە هەولێر، کرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە میخال سڤۆبۆدا کونسولی گشتی و ستافی کونسوڵخانه و گەل و کۆماری چیک کرد، هه‌روه‌ها جەختی لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان له بواره جیاکاندا كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پشتگیری و هاوکارییەکانی کۆماری چیکی بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعشدا لە عیراق و هەرێمی کوردستان، به‌رز نرخاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.