پارتى دیموکراتى کوردستان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى هه‌ڵەبجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رده‌وامه له بانگه‌شه بۆ سه‌رخستنى کاندیده‌کانى، کاندیدێکى پارتی‌یش له سنووره‌که رایدهگهێنێت: هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که پارتى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره تۆمار ده‌کات.
یادگار مه‌حموود، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: وه‌ک که‌سێکى قانوونى و به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى کردوومه، حکوومه‌تى عێراق تا ئێستا خه‌رقى 55 مادده‌ى ده‌ستوورى کردووه که هه‌موویان تایبه‌تن به مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌شێکى زۆریان په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆیان به ژیانى هاووڵاتییان و موسته‌حه‌قاتى پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و پشکى پارێزگاکان و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه مادده‌ى 140ی ده‌ستوورى عێراقەوە هەیە، بۆیه کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م مادده ده‌ستوورییانه وه‌ک شاره‌زایه‌کى بوارى یاسا له ئه‌وله‌ویه‌تى کارى به‌نده ده‌بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی کاراکردنى کۆمه‌ڵێک ده‌سته و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆ که ده‌ستوورى عێراق بۆ خۆى ئاماژه‌ى پێ کردوون، به‌ڵام تا ئێستا کارا نه‌کراون و دروست نه‌کراون، له‌وانه ده‌سته‌ى چاودێرى که به‌رپرسه له داهات و خه‌رجییه‌کانی عێراق و ناردنى پشکى هه‌رێم و پارێزگاکانى عێراق، جگه له‌وه کارکردن بۆ دروستکردنى ئه‌نجومه‌نى فیدراڵى، که زۆر گرنگه بۆ پێداچوونه‌وه به یاساکاندا دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند دەکرێن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بزانرێت ئه‌و یاسایه‌ى ده‌رکراوه خیلافى یاسا نییه، یان لایه‌نى که‌م گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى له واقعدا کاری پێ بکرێت، هه‌مووی ئه‌مانه به‌شێکن له هێڵە گشتییه‌کانى کارنامه‌که‌م.
راشیدهگهێنێت: به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌م له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ک بن، به‌تایبه‌ت هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى سلێمانى، من ده‌زانم هاووڵاتییانى ئه‌م شاره هیلاک و ماندوون، بۆیه خزمه‌تکردن به‌م پارێزگایه خواستى یادگار مه‌حمووده و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به پشکى پارێزگاکان و ئه‌و بودجه‌یه‌ى که بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک له چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکاندا ته‌رخان کراوه ڕوانه بکه‌ین و حکوومه‌تى عێراق ناچار بکه‌ین جیاوازى له نێوان پارێزگایه‌ک له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق و پارێزگایه‌ک له هه‌رێمى کوردستان نه‌کات، بێگومان فۆکسمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت.
کاندیده‌که‌ى پارتى له پارێزگاى سلێمانى زیاتر دوا و ده‌شڵێت: یه‌کێکى تر له هێڵه گشتییه‌کانى ئێمه وه‌ک کاندیدانى پارتى کارکردنه له‌سه‌ر بابه‌تى یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگیى کورد و بوونى گوتارێکى هاوبه‌شى کوردستانییانه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مه به‌شێکه له نه‌هج و به‌رنامه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ى که به‌دی هاتوون و له داهاتوودا به‌دی دێن، به‌ره‌نجامه‌که‌ى هه‌ر یه‌کڕیزی بووه، دروستبوونى ئه‌م ڕۆحیه‌تى پێکه‌وه‌بوونه هه‌میشه به‌شێک بووه له نیه‌ت و مه‌به‌ستى کاندیدانى پارتى و له داهاتووشدا بێگومان درێژه‌پێده‌رى ده‌بین.
یادگار مه‌حموود، ئێستا له پارێزگاى سلێمانى به ژماره (23) له بازنه‌ى( 1) کاندیدى پارتى یموکراتى کوردستانە بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.