سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا پێی وایه له ماوه‌ى 12 مانگدا ترسێك هه‌یه ڕێكخراوى قاعیده ده‌بێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌مریكا.
جه‌نه‌ڕال ماڕك میلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكى جه‌ختى كرده‌وه، ڕێكخراوى قاعیده په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌پچڕاندووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، ئه‌مه‌و قاعیده به‌رپرسه له ڕووداوه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌ر.
كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌ڕال ماڕك میلى و لوید ئۆستنى وه‌زیرى به‌رگرى بانگكردووه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، ئه‌ندامانى كۆنگرێس ده‌یانه‌وێ له‌وه تێبگه‌ن كه بۆچى له كاتێكى كه‌مدا حكوومه‌تى ئه‌فغانستان ڕووخا له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بۆ دووباره هه‌نگاو بنێته‌وه بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر.
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، لێژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیران وه‌ستان بۆ لێپرسینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه مابوو هێرشێكى تیرۆریستى رووی دا و بووه هۆى كوژرانى 182 كه‌سی مه‌ده‌نی و كوژرانى 13 سه‌ربازى ئه‌مریكى.
وه‌زیرى به‌رگرى له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پیراندا ڕایگه‌یاند: له‌ڕاستیدا سوپاكه‌ى ئه‌فغانستان كه ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كان راهێنانیان پێ كردبوو به‌بێ ئه‌وه‌ى ته‌قه‌یه‌ك بكه‌ن زۆر به ئاسانى په‌رش و بڵاویان لێ كرد.
BBC
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.