سهنتهری میدیا و زانیاریی وهزارهتی پێشمهرگه بڵاوی كردهوه، لەچواچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی و بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری سەربازی شانشینی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکی گرینگیان ئەنجام دا.
سهنتهری میدیا و زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه بڵاوی كردهوه: ئهمڕۆ سێشەم، عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەریی گشتیی ژمێریاری و بودجە و بەرنامەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تیایدا عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی و کۆڵۆنێڵ (پاوڵ ڤۆس) ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، لەگەڵ تیمی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگە کە تیمێکی هاوبەشی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
ڕاشیگهیاند: ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکە لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێدانی مووچەیە بە شێوەی چەکی بانکی.
ههروهها ڕایگهیاند: لە کۆبوونەوەکەدا عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ئاستی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرێوەبەرایەتییەکانەوە جێبەجێ کراوە و سەرکەوتنێکی باشی بەخۆوە بینیوە لە ڕووی کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی و دوو مووچەوە، هەروەها کۆنترۆڵکردنی گواستنەوەی پارە بە شێوەی کاش، ئەمەش بۆتە هاندەرێک بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی دیکەی پرۆژەکە لەسەر ئاستی لیوا و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
سهنتهرهكه ئاماژهی بهوهشكرد: شایەنی باسە کۆڵۆنێڵ (پاوڵ ڤۆس) ڕاوێژکاری سەربازیی شانشینی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوام هاوکار و هەماهەنگ بوون بە پێدانی ڕاوێژ و بەدواداچوون بۆ ئەم پرۆژەیە و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی ناو بەرنامەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.