Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:02

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی: ده‌نگی کوردستان بڵند گۆیەکی راستەقینەی بەرجەستەکردنی ئامانجەکانمانه‌

کوردستان TV
100%


مەکتەبی سیاسی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پیرۆز دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ئێزگەی دەنگی کوردستان..

ئەمڕۆ (58) ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستاندا تێدەپەڕێ، ئەو ئێزگەیەی بە بڕیاری (بارزانیی نەمر) دامەرزرا بۆ ئەوەی شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە دلێرەکان و رۆڵەکانی گەلەکەمان رۆڵی گرنگ و کاریگەری خۆی ببینێ و ببێتە بڵندگۆیەکی راستەقینەی بەرجەستەکردنی ئامانجەکانمان.

ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو قۆناخەی دامەزراندنیدا هەنگاو و دەسکەوتێکی بەبایەخ و بەرچاو بوو بۆ وشیارکردنەوە و جۆشدانی جەماوەر بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان و رووبەڕوبونەوەی ستەم و زۆرداری.

جێدەستی دەنگی کوردستان لەو کاروانە پڕ بەخشش و بەرهەمدارەیدا روون و دیارە و وەک مێژوو و راگەیاندن، کە هەمیشە لەو بوارەدا پێشەنگ بووە و هەر بە پێشەنگیش بەردەوام دەبێ لە رووی پلان و بەرنامە و گەنجینەی بە ئەرشیفکراوی دەوڵەمەندی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

مایەی شانازییە ئەو دەنگە زوڵاڵە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان و خواست و ویستی هاووڵاتیان، بۆیە لەو هەلومەرجەش وەک هەمیشە شانبەشانی دەزگا و کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆتان هەڵسن لە خستنەڕووی پەیام و بەرنامەی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق و هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیە. 

بەو بۆنەیەوە و وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان لە ئێوە و بیسەرانتان، پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێزگەی دەنگی کوردستان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین بۆ کارنامەی داهاتووتان زیاتر بە پلانی ریکوپێک بەرەو پێش بچن و خزمەت بە کولتوور و فەرهەنگی هەمەڕەنگی کوردستانی بکەن.  

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.