Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:54

هۆڵەندا پاڵپشتی بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم، خاتوو ماریۆ راوێژکاری کشتوکاڵی هۆڵەندا لە ئێران و عێراق، سەردانی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد و لەلایەن ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەت پێشوازی لێ کرا.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئامانجی سەردانی خاتوو ماریو بۆ مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو سه‌باره‌ت به‌ پێشکەوتنەکانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردن و نوێكردنه‌وه‌ی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هۆڵەندا کە پێشتر لەنێوان هەردوولادا واژوو کرابوو لە پێناو بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: لە کۆبوونەوەکەدا شاندی وەزارەت تیشکیان خستەسەر ئەوەی وڵاتی هۆڵەندا پاڵپشتی زیاتری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی هەماهەنگی هەبێت لەنێوان کۆمپانیاکانی وڵاتی هۆڵەندا و کۆمپانیاکانی هەرێم لە پێناو وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران و ‌پیشەسازی کشتوکاڵی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.