Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:58

ژماره‌یه‌ک شه‌قام له‌ هه‌ولێر قیڕتاو کران

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو خزمەتگوزاری قیڕتاوکردن گەیەندرایە چەند شەقامێک.

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پڕۆژەی قیڕتاوکردنەکە لەسەر پێشينەى بەرێوەبەرايەتیى شارەوانیى دوو له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ئەنجامدراوە کە پێشتر بەهۆی خراپی ڕێگاوبان کێشەی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دروستکردووە.

شاره‌وانیی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تیمەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ ئەو کۆڵان و شەقام و گەڕەکانەی کە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن هەیە بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.