مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ - نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.
له راگهیاندراوێكدا ، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ھەریەک لەتۆمەتباران (أ، گ، ن - م، ر، ع - ب، ع، غ - س، ف، و - أ، ر، ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.