وهزارەتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی.
دوای نزیکەی 18 مانگ لە راگرتنی سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە سەردانیکردن و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی دەست پێ دەکاتەوە.
بەپێی فەرمانێکی وەزاریی کە واژووی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان، کوێستان محەمەد-ی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە ئاماژە بەوەکراوە: بە رەچاوکردنی مەرجەکانی تەندروستیی و خۆپارێزیی، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی سەربە وەزارەتمان.
فەرمانەکە بە ژمارە 693 و لە رۆژی 20ی ئەیلوولی 2021 بە واژووی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان، کوێستان محەمەد عەبدوڵڵای لەسەرە و تیایدا ئاماژە بەوەیش کراوە کە ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.