Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:30

کونسوڵی رۆمانیا له‌هه‌رێم: وڵاته‌که‌مان له‌ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

كونسوڵی رۆمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
ئەمڕۆ دووشەممە 20-9-2021  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە  هۆریا پێتریسکۆ کونسولی ڕۆمانیا لە هەولێر کرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن: لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاسایش و سەقامگیری و جموجووڵەکانی داعش لە ناوچە جیاکان، باس كران.

  سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ  ئه‌وه‌شده‌كات: كه‌ جێگری سەرۆک، هیواى خواست هەڵبژاردنی ئەمجارە وەڵامدەرەوەی خواسته‌كانى خه‌ڵك و ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیانى عیراق بێت و لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوە بچێت، سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و حكوومه‌تى داهاتوو بتوانێت خزمه‌تگوزاریى باشتر پێشكه‌ش بكات.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا بره‌ودان به‌ پەیوەندی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان ڕۆمانیا و هەرێمی کوردستان، ئاسایش و سەقامگیری له‌ ناوچەکە، بنەبڕكردنی كردەوە تیرۆریستییەكان و بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوی داعش، هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.