بزووتنەوەی تاڵیبان دوای ڕاگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەت، ڕێگە لە گەڕانەوەی ئەو کچانە دەگرێت کە لە قۆناغی ناوەندهكانی خوێندنی ناوهندی و ئامادهیی دهخوێنن.
وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ، پێویستە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابییانی کوڕ لە قۆناغی 7 بۆ 12، بگەڕێنەوە قوتابخانەکان و دەست بە دەوام بکەن، بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە تەنها پیاوان دەگرێتەوە هیچ ئاماژەیەك بە گەڕانەوەی قوتابییە کچەکان نەکراوە بۆ قوتابخانە.
لەو بارەیەوە زەبیحووڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، پلانمان هەیە بۆ گەڕانەوەی کچان بۆناوهندهكانی خوێندن لە کاتێکی نزیکدا ، ههروهها رایگهیاند: کار لەسەر ڕێککارەکان دەکرێت، كه یەکێک لە خاڵهكان جیاکردنەوەی مامۆستای پیاوە لە قوتابییە کچەکان.
قوتابییان لە دڵەڕاوکێدان و دڵنیانین لە داهاتوویان، قوتابیێکی کچی ئەفغانی بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاندووە، "هەموو شتێک تاریک دیارە، هەموو ڕۆژێک کە لە خەو هەڵدەستم، لە خۆم دەپرسم، ئایا هێشتا زیندوویت؟ ئایا هەر دەبێت لە ماڵەوە بمێنمەوە و چاوەڕێی کەسێک بکەم کە بێت لە دەرگاکە بدات و داوای هاوسەرگیریم لێ بکات؟ ئایا ئەمە مانای ژنبوونە؟"
شایەنی باسە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، تاڵیبان حکوومەتی نوێی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و بەڵێنی دا کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئافرەتان بگرن بە پێی شەریعەتی ئیسلام.
ئا.عەبدوڵڵا ئازاد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.