وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ههرێمی كوردستان چەند ناوچەیەکی شوێنەواری بهسهر كردهوه کە کاری کنە و پشکنینان تێدا ئەنجام دەدرێت .
ئەمڕۆ پێنجشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و کهیفی مستهفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار بە هەماهەنگی لەگەڵ د. بێکەس بریفکانی بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک، سەردانی هەریەک لە ناوچە شوێنەوارییەکانی (ئاسنگەران، باستکێ، موقبلێ و فایدە)یان کرد کە لەلایەن زانکۆکانی ئۆدینەی ئیتاڵی، تۆبنگی ئەڵمانی و فڕایبۆرگی ئەڵمانی، کاری کنە و پشکنینیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بۆ تیمەکان پیشان دا.
لای خۆشییهوه بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار ئاماژەی بەوە کرد کە پشتگیری ڕاستەوخۆی وەزیر کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەرەوپێشچوونی زیاتری ئاستی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
جێی باسه ساسان عهونی وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار دوێنێ چوارشهم ڕایگهیاندبوو، لە سۆنگەی بایەخدان بە بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی پێشانداوه ساڵانە بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.