Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:18

له‌ گه‌رمیان به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به‌رز ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای ئەگریکۆ کۆ بووەوە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی گازی سروشتی گەرمیان و بڕیاردرا بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهێنان له‌ وێستگه‌كه‌ لە 140 بۆ 165 مێگاوات بەرز بکەنه‌وە.

وێستگەکە بە گازی بە فیڕۆچووی کێلگەی کۆرمۆر کارەبا بەرهەم دەهێنێت و لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بە تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بە فیڕۆچوو دەژمێردرێت و لە بواری تێچوون و ژینگەپارێزی یەکێ لە گرینگترین پرۆژەکانی کارەبای هەرێم ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم لە مەڕاسیمێکدا، بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی گەرمیان بۆ 165 مێگاوات بکرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.