Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:10

وه‌زیری ئه‌وقاف له‌ ئیتاڵیا به‌شداری له‌ کۆڕبه‌ندی نێوان ئاینه‌کان کرد

کوردستان TV
100%

 

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له‌ كۆڕبه‌ندی نێوان ئاینه‌كان كرد.

كۆڕبه‌ندی نێوان ئاینه‌كان (G20) بە چاودێری سەرۆکی ئیتاڵیا و به‌ بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتان و وەزیران و کەسایەتییه‌ ئاینییه‌كان بەرێوە دەچێ.

پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە یه‌كێك له‌ پانێڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مدا وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بووین و تێیدا ئاماژەمان بە کولتوور و گیانی پێکەوەیی و تەبایی و خۆشەویستی نێوان ئاینەکان لە کوردستان کرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یناد: له‌ پانێله‌كه‌دا ڕۆڵی زانایان و پیاوانی سەرجەم ئاینەکانی هه‌رێمی كوردستانمان بەرز نرخاند وێڕای ھەوڵی گرینگ و بەردەوامی حکوومەتی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بە تایبەتی بۆ پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێم و ناوچەکە.

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له‌ پانێڵه‌كه‌دا چەند پرۆژەیەکی وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیمان بۆ پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی نێوان ئاینەکان خستەڕوو.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.