سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتی ئێران‌دا ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانی له 40 هه‌زار كه‌سه‌وه بۆ 80 هه‌زار كه‌س زیاد بكات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاوشانی شاندێكی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
كازمی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌كی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێران ده‌ربڕی به زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته له 40 هه‌زاره‌وه بۆ 80 هه‌زار كه‌س بۆ مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن.
كازمی هه‌فته‌ی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بوو 40 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی بێنه خاكی عێراقه‌وه بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی عێراق جه‌ختی كردبووه‌وه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م سه‌ردانیكه‌ران له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه بێنه خاكی عێراق و ده‌شبێت هه‌ر سه‌ردانیكه‌رێك پشكنینی (پی سی ئاڕ)ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆڕۆنای هه‌بێت و 72 كاتژمێری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.
حكوومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌مساڵ پشكنینی وردی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌ردانیكه‌ر دێنه عێراقه‌وه بۆ به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن وه‌ك ڕێگرییه‌ك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌كه‌وێته 40 ڕۆژ دوای ڕێكه‌وتی 10ی موحه‌ره‌م، كه له ساڵی 61 كۆچی (680ی زاینی) دوای كوشتنی ئیمام حوسێن له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای یزیدی كوڕی موعاویه‌ی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان ئه‌نجامدراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و ساڵانه له‌و ڕۆژه شیعه‌كان شیوه‌ن و ماته‌م ده‌گێڕن، له سه‌رتاسه‌ری دنیایش ڕوو له كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن كه گۆڕی ئیمام حوسێنی لێیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.