Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:24

هەلیکاری زیاتر لە بواری کشتوکاڵدا ڕادەگەیەندرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەوڵی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاترین بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵدا.

شوان حەمید سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان ڕاشیگەیاند، ماوەیەکە لە هەوڵێ ڕەخساندنی هەلیکاری زیاترین و هەروەها بە دوای سەرچاوەی داهاتی دیکە دەگەڕێین بۆ بەهێزکردنی ئابووری کوردستان، بۆ ئەوەی تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین.

شوان حەمید ڕوونیکردەوە، بواری کشتوکاڵ سەرچاوەیەکی لە بن نەهاتوو و درێژ خایەنە، بۆ ئەم مەبەستە گفتووگۆم لەگەڵ کۆمەڵێک خاوەنکاری باکووری کوردستان کردووە و پێشنیاری باشیان هەبووە، بڕیارمانداوە سەردانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بکەین بۆ دەستنیشانکردنی زەوییە نایابەکان بۆ بواری کشتوکاڵ.

سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت بەشدار بێت لەگەڵمان، بەتایبەت خاوەن زەوییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.