بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە شوێنە شوێنەوارییەکانی دهۆك ، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆك بە هاوكاری سێ زانكۆی ئەڵمانی و ئیتاڵی دەستی كرد بە جێبەجێكردنی پرۆسەیەكی فراوانی هەڵكۆڵین و هەلیكاریشی بۆ زیاتر لە 150 كەس ڕەخساند.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە شوێنە شوێنەوارییەکانی پارێزگەی دهۆك كە ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە شوێنەوار، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆك بە هاوكاری سێ زانكۆی ئەڵمانی و ئیتاڵی دەستی كرد بە جێبەجێكردنی پرۆسەیەكی فراوانی هەڵكۆڵین و هەلیكاریشی بۆ زیاتر لە 150 كەس ڕەخساند.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت: پرۆسەكە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆك و بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆكانی: توبنگی ئەڵمانی و ئودینی ئیتاڵی و فرایبوگی ئەڵمانی بە هاوكاری لەگەڵ تیمێكی شوێنەوارناسان و فەرمانبەران و ئەندازیار و هەڵكۆڵەران لە سنووری پارێزگەی دهۆك بە نوێترین شێوازی زانستی بەڕێوە دەچێت، وێڕای گرنگی پرۆسەكە لە ڕووی بایەخدان بە شوێنە شوێنەوارییەكانی سنوورەكە، هاوكات هەلیكاریشی بۆ زیاتر لە 150 كەس لە سنوورەكە ڕەخساندووە.
دهشڵێت: پرۆسەیەی كاری هەڵكۆڵین لە چەند شوێنێكی پارێزگەی دهۆك بەڕێوە دەچێت، لەوانە: لە گرێ باستكێی سەر بە قەزای سێمێل بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی توبنگنی ئەڵمانی كە پییتر بڤالزنەر سەرپەرشتی تیمی زانكۆكە دەكات. هەروەها لە فەیدیێ، (نەخشێن نكراندی و جویا ئاڤێ) و شوێنەواری خەنەس و باڤیان و بەندەوایا و نەخشێن نكراندی و هەلامەتا لە چیای زاوا و جەروانەی سەر بە قەزای شێخان بە هاوكاری لەگەڵ زانكۆی ئودینی ئیتاڵی تیمی یەك بەڕێوە دەچێت و پرۆفیسۆر دانیێل موراندی سەرپەرشتی تیمی زانكۆكە دەكات.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه: هەروەها لە گرێ ئاسنگەران، سەر بە قەزای بەردەڕەش، پرۆسەكە بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی ئودینی ئیتاڵی تیمی دووەم و بە سەرپەرشتی دكتۆر ماكو ئیامونی بەڕێوە دەچێت. هاوكات لە گرێ موقبلێ سەر بە قەزای سێمێل پرۆسەی كاری هەڵكۆڵین بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی زانكۆی فرایبورگی ئەڵمانی كە د. ئیڤانا پولجیز سەرپەرشتی تیمی زانكۆكە دەكات، بەڕێوە دەچێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.