Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:32

ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری لە (پەرەسەندنێکی مەترسیدار) دەدات بەهۆی ئەوەی‌ لە دوو رۆژی رابردوودا لە سنورەکە شەش هاوڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ .   

بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە داواکارییەکدا  رایده‌گه‌ێنێت: لەماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان شەش ھاووڵاتیی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 180 ھاووڵاتییش تووشی کۆرۆنا بوون، ھەروەک سەروی 60 نەخۆشیش لە بەشی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا خەوێنراون کە (ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە) بۆ ناوچەکەمان.  

 ته‌ندروستی گه‌رمیان داوا لە هاووڵاتییان دەکات:

1- خۆپارێزیی تەواوەتی بکەن، رێکارەکانی خۆپارێزیی لەبیر مەکەن و بەباشیی جێبەجێی بکەن.  

2- ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و کەمتەرخەمیی نەکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە و خۆیان تۆمار بکەن لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک).  

3- بە زۆری ئەوکەسانەی کە داخل بە بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکرێن و حاڵیان خراپە، ئەوانەن کە درەنگ ھێنراون بۆ نەخۆشخانە، بۆیە تکایە نەخۆش پێش ئەوەی بگاتە ئەوپەڕی خراپی داخلی نەخۆشخانەی بکەن.  

4- دەرمان و چارەسەری پزیشکیی لە خۆوە بەکارنەھێنرێت، بەبێ پشکنینی ورد و لەژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ، تکایە کەس لە خۆیەوە دەرمان و چارەسەری پزیشکیی وەرنەگرێت.  

5- ئەو کەسانەی گومانی نەخۆشیەکەیان ھەیە، با سەردانی تاقیگەی کۆرۆنا بکەن و بێ بەرامبەر پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەوشێوەیەش بەر بە تەشەنەسەندنی حاڵەتەکانی نەخۆشیەکە دەگیرێت. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.