Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:20

دەستەی وەبەرهێان : نابێ کڕین و فرۆشتن به‌و یه‌که‌ نیشتەجێبووانه‌ بکرێت کە مۆڵەتی بۆ دەرنەچووبێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆسێشه‌ممه‌، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێان نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان کرد، لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری گشت وەبەرهێنەران دەکاتەوە کە داوای گۆڕین یان وەرگرتنی بەشی نیشتەجێبوونیان کردووە، بۆیان نییە کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن تاوەکوو مۆڵەتییان پێنەدرێت.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەر نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتن مامەڵە بەم پڕۆژانە بکات، کە مۆڵەتی بۆ دەرنەچووبێت یان فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ نەکرابێت ئەوا دەچێتە خانەی فریودانەوە، ڕێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەر وەردەگیرێت.

دەقی ڕاگەیاندراوی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان:

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.