پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات، گه‌نجێك له ڕێگای نێوان ڕانییه - سلێمانی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه، گه‌نجه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه و داوا له كهسوكارهشی ده‌كات بێن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌رگرنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌م بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی ڕانیە - سلێمانی نزیک هیزۆپ، پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا و بەو هۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەهۆی سەختی برینەکەی، گه‌نجه‌كه کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بووه، تا ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگه‌یاند: قوربانییه‌كه كه شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە، تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێ و لە ڕواڵەتدا ڕەنگی پێستی سوورە، هه‌روه‌ها کراسێکی شینی کاڵ و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردایە.
"داوا لە کەسوکاری دەکەین سەردانی پزیشکی دادوەری ڕانیە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی". پۆلیس ئه‌مه‌ی گوتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.